بەپێی توێژینەوە زانستیەکان، به‌شێك له مرۆڤه‌كان بەبێ جیاوازی تەمەن و رەگەز ڕوبه‌ڕووی گرفتی له‌ده‌ستدانی حه‌ز و ئاره‌زووی سێكس كردن ده‌بنه‌وه، ئەو کەسانە خۆشیان هۆكاره‌كه‌ی نازانن.
پزیشكانی ده‌روونناسیی و هه‌روه‌ها پسپۆڕانی بواری نه‌خۆشییه‌كانی سێكسیەکان، هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و گرفته‌یان شیكردۆته‌وه و نه‌مانی ئاره‌زووی سێکس كردن ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر.
ماڵپه‌ڕی (فۆكس)ی ئه‌ڵمانی له چه‌ند خاڵێكدا كورتیكردوونه‌ته‌وه و له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌دا خستوونیه‌تیه‌ڕوو:
1-خه‌مۆكیی؟، چونكه خه‌مۆكیی وا له مرۆڤ ده‌كات چێژ له پرۆسه‌ی سێكسكردن وه‌رنه‌گرێت.
2- به‌شێك له ده‌رمانه‌كان، به‌تایبه‌ت هێوركه‌ره‌وه‌كان، كه ئاره‌زووی سێكسكردن لاواز ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش لای پیاوان.
3- هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی #دڵ به‌كارده‌هێنرێن، به‌هه‌مانشێوه ئاره‌زووی سێكسكردن لای #مرۆڤ كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
4- خۆماندووكردن و ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی تووشی جومگه‌كان ده‌بن، چونكه مێشكی مرۆڤ له‌و دۆخانه‌دا جۆش و خرۆشی بۆ سێكسكردن و چێژوه‌رگرتن له‌و پرۆسه‌یه نامێنێت.
5- حه‌بی ڕێكگریكردن له دووگیانبوون و منداڵبوونیش وا له ژنان ده‌كات به‌ڕاده‌ی پێویست چێژ له سێكسكردن وه‌رنه‌گرن، چونكه ئه‌و جۆره حه‌بانه مادده‌ی (برۆجسترۆن) له‌خۆده‌گرن.