ئۆزێل و ئامینە هاوسەرگیریان کرد

ئەکتەری بەناوبانگی تورک "ئامینە گولشە" ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ "مەسعود ئۆزیل"ی یارێزانی یانەی ئەرسیناڵ کرد.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام خانمە ئەکتەر "ئامینە گولشە"وێنەی رۆژی ھاوسەرگیری خۆی و "مەسعود ئۆزیل"ی بڵاوکردەوە، کە یەکێکە لە یاریزانەکانی یانەی ئەرسینال.

ئەو دوو هاوسەرە لەسەر شێوازی ئادابی تورکی-عوسمانی پڕۆسەی ھاوسەرگیریان ئەنجام داوە.

"مەسعود ئۆزێل" بەبۆنەی هاوسەرگیرییەکەیەوە تێچووی نەشتەرگەری 1000 مناڵی کەمدەرامەتی لە ئەستۆ گرت.

ئامینە گوڵشە لە ساڵی 1993 لەدایک بوە، باوکی تورکمانە، دایکی خەڵکی کەرکوکە، خاوەنی ڕەگەزنامەی تورکی و سویدیە، لە ساڵی 2014 بە شاجوانی تورکیا ھەڵبژێردرا، یەکێکە لە ئەکتەرە سەرکەوتوەکان، بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە.



PM:09:16:09/06/2019