پلەی گەرمای ئەمشارە دەگاتە ٥٥ پلە


پارێزگای میسان لە باشوری عێراق بەرزترین پلەی گەرمای لە جیهاندا تۆمار دەکات کە گەیشتە ٥٥،٦ پلە.

ماڵپەڕی کەشوهەوای عەرەب بڵاویکردەوە بەرزترین پلەی گەرمای رۆژی ٢٢/٧/٢٠١٦ لە شاری بەسرەی عێراق تۆمار کرا گەیشتە ٥٣،٩ بەڵام رۆژی هەینی رابردوو ناوچەی عەلی غەربی لە شاری میسان پلەی گەرماکەی گەیشتە ٥٥،٦ پلە.

تا ئێستا بەرزترین پلە لە جیهاندا ساڵی ١٩٢٢ بووە کە لەناوچەی عەزیزیە پلەی گەرمای گەیشتۆتە ٥٨ پلە، هەروەها ناوچەی گریلاند رانس لە کالیفۆرنیا لە ١٠ی تەموزی ١٩١٣ دا گەیشتە ٥٦،٧ پلە.



ئه‌م بابه‌ته ‌1682 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:39:09/06/2019