هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە سەرکردایەتی رۆنالدۆ توانی دووەم نازناوی ئەوروپی بباتەوەو دوای یۆرۆی ٢٠١٦، نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.
لە یاری کۆتایی لە یاریگای دراگاو، هەردو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و هۆڵندا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا پۆرتوگال توانی یاریەکە ١-٠ بباتەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکە، گۆیدس لە خولەکی ٦٠ تۆماری کرد.
ئەم پاڵەوانێتیە یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت و پاڵەوانێتیەکەی نوێیەو یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە جیتای یارییە دۆستانەکان ئەنجامی دەدات.