خانمە هونەرمەندی شاری ڕانیە (دینا) بۆ یەکەم جار رایگەیاند، کە هیچ پەیوەندییەکی سۆزداری نییەو سینگلە.
دینا لە چاوپێکەوتنێکی هونەریدا بە پێشکەشکارەکە دەلێت حالیەن من سینگڵم، ئەوە بۆ یەکەمجارە و لای تۆ باسی دەکەم".
دەشڵێت، "سینگڵ عەیبی چیە، ئیسراحەت هەڵسوکەەوت دەکەی ناندەخۆی، دەچیتە لای هەڵکەوت زاهیر ئیش دەکەیت، کەس ناڵێت ماڵت لە کوێیە".
دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمارکراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆکلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوکردەوە.