وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان
گەیشتە هەولێر.
لە کاتژمێر09:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2019 مەولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانەوە بەرەو هۆڵی سەعد عەبدوڵا کە شوێنی مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستانە بەڕێکرا.