بەرهەم ساڵح: گەورەیی كاك مەسعود بە پلە و پۆست نیيە

پاش سوێند خواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و دواتر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ وتاریان پێشكەش كرد و بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند " گەورەیی كاك مەسعود بە پلە و پۆست نیە".

لە دەستپێكدا مەسعود بارزانی رایگەیاند، لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو هەلومەرجێكی تازە هاتە پێشەوە، لە پرۆسەیەكی دیموكراتیدا سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرا، ئەمڕۆش سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد و لە سبەینێشەوە هەنگاوەكانی دامەزراندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات".

وتیشی "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكەم، داوای سەركەوتنی بۆ دەكەم و بە هەموو توانایەك پشتگیری دەكەم".

دواتر و لە وتەیەكدا بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پیرۆزبایی ئاڕاسەی نێچیرڤان بارزانی كرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ئارامی و ئاسایشی هەموو عێراق بەیەكەوە بەستراوە.

بەرهەم ساڵح لە وتەكەیدا ڕۆڵی مەسعود بارزانی و كۆسرەت ڕەسوڵی بە گرنگیەوە باسكرد و وتیشی " گەورەیی كاك مەسعود بە پلە و پۆست نیە".

دواتریش هەریەكە لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری سەرۆك وەزیرانی عێراق و چەندین نوێنەری لایەنە عێراقیەكان وتاریان پێشكەشكرد




PM:01:24:10/06/2019