پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌ندامانى باندێكى دزیكردن له شاره‌زوور ده‌ستگیركران كه كه‌لوپه‌لى ناو ئۆتۆمبێلیان بردووه و دزیان له ماڵان كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی حوزەیرانی 2019 له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد‌و بینینه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری، له‌هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی پۆلیسی شاره‌زوور، توانرا هه‌ر چوار تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (م، ع، ع) – (ا، ن، ح) – (ب، ص، ق) – (م، س، ا) ده‌ستگیربكرێن‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 به‌ندن".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌وه‌داناوه كه چه‌ند تاوانێكی دزیكردنیان ئه‌نجامداوه".