ئەمڕۆ گرانترین گرێبەستی هاسەری لە مێژووی عیراقدا ئەنجامدرا

ئەمڕۆ لەشاری بەغداد گرانترین گرێبەستی هاوسەرگیری لەنێوان ژنێک و کوڕێک دا ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ 10ی حوزەیران میدیا عیراقیەکان ڕایانگەیاند" 
لە سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد و لە دادگای باری كەسێتیی كەرخ تۆماركرا، تیایدا هاوسەر گیریەكە لەسەر بڕی 3 ملیار دیناری ئامادە و 5 ملیار دیناری قەرز ئەنجام درا. 

هاوکات، ئەو هاوسەرگیریە لە نێوان هەریەكە لە فەرحان سەوادی غەراوی و نەدا محەمەد لەتیف ئەنجامدراوە و هەردوو كەسەكە ئامادە بوون لەبەردەم دادگادا. 

لە بەڵگەنامەی گرێبەستی هاوسەرگیرییەكەدا هاتووە، کە ژنەکە دوو منڵی دیکەی هەیە لە هاوسەری پێشووی و پیاوەكە بەڵێنیداوە بە بەخێوكردنی دوو كوڕی ئافرەتەكە، بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبێت لەبەردەم یاسادا.

ئاماژە بەوەشکراوە گرێبەستی هاوسەرگیریەکە فەرمیەو لەلایەن دادوەرەوە پەسەندکراوە.


PM:08:11:10/06/2019