شیرین ڤیدیۆیەکی کچەکەی لەکاتی سەماکردن دا بڵاودەکاتەوە

خانمە گۆرانیبیژی میسری "شیرین عەبدولوەهاب" ڤیدیۆیەکی کچەکەی بڵاوکردۆتەوە لەکاتی سەماکردندا.

کچەکەی بە گۆرانیەکەی دایکی سەما دەکات بەناوی (زەمان)، بەبڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە لایک و کۆمێنتێکی زۆر هاتووە.

شیرین عەبدولوەهاب لەدایکبووی ١٩٨٠ ی میسرە، یەکێکە لەخانمە گۆرانیبێژە ناودارەکانی میسر،کە لە ٢٠٠٧ هاوسەگیری لەگەڵ محەمەد موستەفا کرد پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە ٢٠١٢ جیابوونەوە، بەڵام لە مانگی نیسانی ٢٠١٨دا هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانیبێژ(حەسام حەبیب)دا کرد.



PM:09:37:10/06/2019