راهێنەری ریاڵ مەدرید وازیهێنا


راهێنەری توانای جەستەیی یانەی ریاڵ مەدرید"ئەنتۆنیۆ پینتۆس وازی لە پۆستەکەی هێناو لە وەرزی داهاتوو مەشق و راهێنانی جەستەیی بە یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید ناداتەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی کێشەی پینتۆس لەگەڵ زیدانی راهێنەری یانەکە، ئەم راهێنەرە توانا جەستەییە وازی لە کارەکەی دەهێنێت و لە وەرزی داهاتوو لە یانەی ریاڵ مەدرید نابێت.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە وێستگەی داهاتووی پینتۆس یانەی ئینتەرمیلانەو لەگەڵ کۆنتی راهێنەری نوێی ئەو یانەیە کار دەکات و دەبێت یانەی ریاڵ مەدرید لە ماوەی داهاتوو شوێنەکەی پڕ بکاتەوە.
پینتۆس دەورێکی گرنگی هەبووە لە بردنەوەی سێ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ هیانەی ریاڵ مەدرید و ئەو یانەیە لەسەردەمی ئەم راهێنەرە توانای جەستەییان زۆر بەهێز بوو.



PM:10:22:10/06/2019