بەرهەم ساڵح و کۆسرەت ڕەسوڵ هاوڕان لەوەی لە چوارچێوەی دەستور کێشەکان چارەسەر بکەن

‎ئێوارەی ئەمڕۆ  كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق.

نوسینگەی كۆسرەت رەسوڵ عەلیلە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" لەو دیدارەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ئامادەی بون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عێراق و ڕۆڵ و پێگەی یەكێتی لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قۆناغەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێكی تری گفتوگۆكان بوە.

هاوکات، ‎هەر لەو دیدارەدا پرسی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان گفتوگۆی لەسەركراوە و جەخت لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخەكە كراوەتەوە، هەردولا هاوڕابون كە لە چوارچێوەی دەستور و بەگفتوگۆو لێكتێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكرێن.


PM:10:53:10/06/2019