سیفاتی مرۆڤەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، ناکرێت هەموان هاوشێوەبن و ژینگەی پەروەردەیش کاریگەری هەیە بێگومان، هەندێک پیاویش سەرەڕای چەندین سیفاتی باش دەبینیت توڕەیی بەسەریدا زاڵە، بەڵام تۆ وەک هاوسەرێک چۆن مامەڵەی لەگەڵ دا دەکەیت؟
1-هەنگاوی یەکەم پێویستە لە کاتی توڕەیدا هەرگیز گفتوگۆی لەگەڵدا نەکەیت.
2-کاتێک بابەتێک هەیە دەتەوێت باسی بکەیت و هەستیارە، لە کاتی گونجاودا باسیبکە، هەموو کاتێک رەنگە باش نەبێت.
3-کاتێک دەگەڕێتەوە ماڵەوە بە خەندەوە پێشوازی لێبکە و رۆمانسیانە واتە بە نەرمونیانی مامەڵەی بکە، وشەی جوان بەکاربهێنە.
4-لە ساتی زۆر توڕەیدا، هەوڵبدە ژەمێکی تایبەتی بۆ ئامادەبکە، یاخود شیرینیەکی تایبەتی بۆ بکە کە خواستی لەسەریەتی، یان هەر کەشوهەوایەکی دیکە کە ئەو دڵی پێخۆشە.
5-لەخۆتەوە دەنگەدەنگ مەکە و هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت بۆ بارودۆخی.
6-هەمیشە نەرمونیان رەفتاری لەگەڵدا بکە، پشتیوان و هاوکاری بە، کاتێکیش ئەو توڕەیە، دەکرێت تۆ زاڵبیت بەسەر کاردانەوەکانتدا.