وەزارەتى دەرەوەى تورکیا بڕیارێکى ئەمریکاى ڕەتکردەوە لەسەر کڕینى فڕۆکەى ئێف ٣٥ و دەڵێت "زۆرداریە و هیچ بناغەیەکى نییە".
لە ڕاگەیەندراوێکیدا وەزارەتى دەرەوەى تورکیا هاتووە، سیاسەتى دەرەوەى تورکیا و سیستمى دادوەرى ڕووبەڕووى ناشیرینکردن بوونەتەوە بە زۆردارى کە بڕیارەکەش هیچ بناغەیەکى نییە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەرکردنى بڕیارى لەو شێوەیە هیچ قبوڵکراو نییە و نابێتە هۆى زیادبوونى متمانە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا.
ئەوە لەکاتێکدایە، پنتاگۆن تا ٣١ی تەموزى داهاتوو مۆڵەتی بە تورکیا داوە، بۆ دەستبەرداربوونی لە کڕینی سیستمە مووشەکییەکەی روسیا، ئەگەرنا سەرەڕای ڕاگرتنی مەشق و ڕاهێنان بە فڕۆکەوانە تورکیەکان سزای دارایی دەخاتە سەر ئەو وڵاتە.