بەهۆی دەمە قاڵێی نێوان دوو کەس هاوڵاتییەک درایە بەر فیشەک

بەهۆی دەمە قاڵیی نێوان دوو شۆفێرەوە لەسەر پێکدادانێکی بچوکەوە شۆفێرێکیان شۆفێرەکەی دیکە دەکوژێت.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی) هەر ئێستا لە ترافیک لایتی فلکەی باز لە سەر ڕێگای موسڵ  دوو شۆفێر دەبێتە دەمە قاڵێیان و شۆفێری  کرایسلەرە ٥ گولەی لە شوفێری سپۆرتاجە دەدات و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات

هاوکات لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا دیار نیە کە تاوانبارەکە دەستگیرکراوە یاخود نا.

PM:07:34:11/06/2019