خانمە مودێلی ناسراو و شاجوانی سلێمانی، بە ستایلێکی نوێوە دەردەکەوێت.
یارجان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بە ستایلێکی نوێوە بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە " یەکجار قژتان کورت بکەنەوە هەرگیز بەلای قژی درێژا ناچنەوە".
شنیار ئەحمەد لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.