ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان: نێچیرڤان بارزانی دەبێت دان بە هەڵەکانی پێشوویدا بنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەو بەڵێنانەی كە بارزانی لەمیانی سوێندخواردن پێشكەشیكردن بەڵێنی كۆپیكراون كە لەمیانی سەرۆكایەتی حكومەتی پێشوودا جێبەجێنەكراون و لەچەند ساڵی داهاتووشدا بەدی نایەن.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند" بەڵێنەكانی سەرۆكی هەرێم كە دوێنێ خوێندیەوە لە وتارەكەیدا سەرجەمیان بەڵێنی دووبارەن و پێویستە دان بە هەڵەكانی رابردوویدا بنێت كە لە حكومەتدا كردویەتی". 

رونیشی كردەوە، كە ئەو بەڵێنانەی كە بارزانی لەمیانی سوێندخواردن پێشكەشیكردن بەڵێنی كۆپیكراون كە لەمیانی سەرۆكایەتی حكومەتی پێشوودا جێبەجێنەكراون و لەچەند ساڵی داهاتووشدا بەدی نایەن.

هەر لە درێژەی نوسینەکەیدا وتیشی" بەرێز نێچیرڤان بارزانی بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو سەرۆكی حكومەت بوو بەڵام شێتێكی پێشكەش نەكرد كە وەك سەرۆكی حكومەت بۆی ئەژمار بكرێت، بەڵكو میراتێكی قورسی بۆ هەرێم جێهێشت لەناویاندا قەرزێكی خستە سەر هەرێم كە نزیكەی 30 ملیار دۆلارە بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هەرێم، لەگەڵ ئەوەی هەتا ئێستا شەفافیەت لەو ژمارانەدا نیە و نازانین راستن، یان راست نین و مەبەست لێیان سپیكردنەوەی پارەیە". 

ئەو پەرلەمانتارە باسی لە هەڵەكانی بارزانی كردووە لە سەرۆكایەتی حكومەتدا ئاماژە بە قەرزی فەرمانبەران دەكات لەلای حكومەت و  پێشیوایە "حكومەتێكی بۆ جێهێشتین كە بەدەست فشەڵی لەدامەزراوەكانیدا دەناڵێنێت بەهۆی دامەزراندنی هەرەمەكی بەكۆمەڵ، بەجۆرێك بەپێی ئەو خشتانەی كە حكومەتی هەرێم دانیپێداناون زیاتر لە 20%ی دانیشتوانی هەرێم لەكەرتی گشتی دامەزراون، ئەوەش هەڵەیەكی ستراتیژیە".

هۆشار عەبدوڵا، باس لەكۆنتڕۆڵكردنی بازاریش دەكات لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە ئەوەش بە هەڵەی كابینەكەی سەرۆكی ئێستای هەرێم دەزانێك پێشتر سەرۆكی حكومەت بوو، پێشیوایە لە سەردەمی ئەودا دیموكراسیەت لە هەرێمی كوردستان پاشەكشەی كردووە و نمونەش بە حكومەت و پەرلەمان دەهێنێتەوە كە بۆ ماوەی دووساڵ پەكخران. 


PM:09:01:11/06/2019