نارین ئالان كچە ئەکتەری " پەیکەری دڵ" وێنەی هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە

نارین ئالان ئەو خانمەی لە فلمی " پەیکەری دڵ "دا وەک پاڵەوانێکی فلمەکە سەرنجی بینەرانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردۆتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە ئەکتەری کورد "نارین ئالان" بۆ یەکەمینجار وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، "ئەو کەسەی وەکو شاخێک لە پشتمە".

نارین ئالان لە ساڵی 1992 لە سلێمانی لەدایک بوە، پێشکەشکاری ھەفتەی نمایشی جلوبەرگی کوردستان بووە، لە فیلمی "پەیکەری دڵ" ڕۆڵی سەرەکی بینیوە.




PM:10:20:11/06/2019