پسپۆرانی بواری کەشوهەوای عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەم شەپۆلە گەرمایەی چەند رۆژێکە ناوچەکەی گرتۆتەوە کۆتایی دێت.
سادق عەتیە، پسپۆری بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات شەپۆلی ئەو گەرمایەی چەند رۆژە بەردوامەو عێراقی گرتۆتەوە سبەی چوار شەممە کۆتایی دێت لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق، بەڵام لە باشوری عێراق پێنج شەممە کۆتایی دێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کەشناسی هەرێم دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند" شەپۆلێکی باران بارین شارە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە، هاوکات بەرزبوونەوەی پلەی گەرماش بەردەوام دەبێت، بەڵام لە سبەیەوە چوار شەممە کەشوهەوا فێنک دەبێتەوە".