یه‌كه‌م دیداری نێوان كچ و كوڕ بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ری هه‌ریه‌كه‌یاندا ده‌مێنێته‌وه و كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی داهاتوی نێوان ئه‌م دوو كه‌سه، سه‌نته‌ری NSE تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆشداری ده‌ده‌نه پیاوان ئه‌م چوار پرسیاره نه‌كه‌ن له‌و خانمه‌ی له‌گه‌ڵی داده‌نیشن.
1- بۆچی ویستت من ببینیت:
له‌ڕاستیدا ئه‌م پرسیاره نه‌گونجاوه و ئافره‌ت ده‌خاته گومانه‌وه له‌وه‌ی كه هاتوه بۆ دیدارت و ڕه‌نگه به‌هۆیه‌وه په‌شیمان بێت له‌وه‌ی كه هاتوه بتبینێت.
2-له چ بوارێكدا كارده‌كه‌یت:
خانمان ئاره‌زووی ئه‌م پرسیاره ناكه‌ن و پێیان ناخۆشه له‌باره پاره‌ی مانگانه و جۆری كار قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ت هه‌یه ئه‌وه هه‌ڵیگره بۆ دیداره‌كانی دیكه‌تان.
3-پێشتر په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ كه‌سی دیكه هه‌بووه:
نه له سه‌ره‌تا و نه هیچ كاتێك ئه‌م پرسیاره له ئافره‌ت مه‌كه و ڕابردووی بیر مه‌خه‌ره‌وه ، بابه‌تی دیكه زۆره بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر بكه‌یت.
4-خێزانه‌كه‌ت بنچینه‌یان چییه و مێژوه‌كه‌یان بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌وه‌ی بۆتۆ گرنگه خودی كه‌سایه‌تی ئافره‌ته‌كه‌یه نه‌ك بنه‌چه‌ی خێزانه‌كه‌ی تۆ له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت و پێویست نییه كارت به بنچینه‌ی خێزانه‌كه‌یه‌وه هه‌بێت.