لە گروپی سێیەمی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ٨-٠ توانی شکست بە هەڵبژاردەی ئەستۆنیا بهێنێت و بردنەوەیەکی مێژووی تۆماربکات.
گۆڵەکانی ئەڵمانیا هەریەکە لە "مارکۆس رۆیس دوو گۆڵ و گنابری دوو گۆڵ و سانی و وێرنر و کۆرتێزکاو گۆندۆگان گۆڵەکانی تریان کرد.
ئەڵمانیا ٩ خاڵی هەیەو لەپلەی دووەم دێت لە دوای ئێرلەندای باکووری یەکەمەوە، کە توانی ١-٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە بیلاڕوسیا بباتەوەو بە ١٢ خاڵ پێشەنگە.