عادل عەبدولمەهدی: دەست لەکار ناکێشمەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی، رەتیدەکاتەوە بەنیازبێت دەستلەکاربکێشتەوە.

ئێوارەی رۆژی سێشەمممە 11حوزەیرانی2019 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، پێشوازی لە پێشهاتە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین ".

لەبارەی دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەکەی وتیشی،" گۆڕینی سەرۆکوەزیران بە دەست پەرلەمانە و هیچ جموجوڵێک بەو ئاراستە لە ئارادانییە، ئەو هەواڵانەشی باسی لەوە دەکەن کە نیازی دەست لەکارکێشانەوەم هەبێت راست نییە". 

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند "پێویستە پێش تەواوبوونی ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان کابینەی وزاریی تەواوبکرێت و حكومەتی عێراقیش پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی کارنامەکە".



ئه‌م بابه‌ته ‌678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:20:12/06/2019