پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 22 تۆمەتباری راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بە هاوکاری هێزەکانی بنکەی پۆلیسی راپەڕین 22 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەلی دەست سپی کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە. "لەماوەی 10 رۆژی رابردودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین 22 تۆمەتباریان  بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیركردووە.

ئەوەش هاتووە، بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردووەتە سەر موڵك ‌و ماڵی گشتی و، 
سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانیش به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌م مادده‌ یاساییانه‌ راگیراوان:

- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 31-406 كە تۆمەتباران تەقەیان لە هاوڵاتیان كردووە و دەستیشگیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا.

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 3-21ی چەك، دەستیشگیراوە بەسەر چەكەكەیدا.

- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی كە تۆمەتباران هەستاون بەفێڵكردن لە هاووڵاتیان ‌و پارە و كەلوپەلیان لێسەندون.

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی.

- دە تۆمەتبار دەستگیركراون كە زیادەڕۆییان كردووەتە سەر موڵك ‌و ماڵی گشتی.

- شەش تۆمەتباری دیکە دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەكی دیکە لە یاسای سزادان.


AM:10:31:12/06/2019