شارا ئیبراهیم هۆکاری دورکەوتنەوەی لەسەر شاشە ئاشكرا دەکات

خانمە میدیاکاری ناسراوی بواری هونەری (شارا ئیبراهیم) کە بەردەوام بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی دەبێتە مایەی راکیشانی سەرنجی هەوادارانی هۆکاری دوورکەوتنەوەی لەسەر شاشە ئاشکرا دەکات.

شارا ئیبراهیم لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی زەمەن هۆکاری دورکەوتنەوەی لەسەر شاشە ئاشکرا کردووەو ئاماژەی بەوەکردووە،" لە ئێستادا دووگیانە، هەور بەوهۆیەوە لەسەر شاشە دوورکەوتووەتەوە.

دەشلێت، "نازانم کەی دەگەرێمەوە سەرشاشە، بەڵام ئێستا سەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆمم".

ئەو پێشکەشکارە شۆخە باسی لەوەشکردووە"زۆر داوای چاوپێکەوتنی لێدەکرێ و رۆژانە بانگهێشتی کەناڵەکان دەکرێت، بەڵام رەتیکردونەتەوە".

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەرگیری کردووە و پێشتر پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئارتی بووەو لە ئێستادا لەکەناڵی کوردماکس کاردەکات.



AM:11:35:12/06/2019