بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت کۆگایەکیان داخست کە تەواوی خواردنەکانی ناوی بۆگەنیان کردوە و دوکانەکەشی بەھۆی پیسیەوە کرمی تێدابوە.
لیژنەی یەکی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوای ئەوەی لەلایەن بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە ئاگادارکرانەوە لە بونی کۆگایەکی گۆشت و جگەر لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی کە مەبەست لێی فرۆشتنیان بوە لەسەر عەرەبانە، لیژنەکە سەردانی ئەو کۆگایەی کردوە و دەرکەوتوە بڕێکی زۆر جگەر و گۆشتی خراپبوو کەشێوەیەکی خراپ ھەڵگیراوە بۆگەنیان کردبو دوکانەکەشی بەھۆی پیسییەوە کرمی تێدابووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە 40 کیلۆگرام جگەر و پارچەی ئاژەڵی گەورە گرتوە کە لە دوکانەکەیدا بوە.
ھەر بەپێی راپۆرتی لیژنەکە، ئەو کۆگایە ھیچ مەرجێکی تەندروستی و ژینگەیی تێدا نەبوە و ھیچ مۆڵەتێکیشی نەبوە، دوای چەندجار ئاگادارکردنەوە و غرامەکردن و داخستن بەھۆی پابەند نەبون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستی و پیشەییەکانەوە، لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاگە دادەخرێت تا ئەو کاتەی پابەندی تەواوی مەرجەکان کارکردن دەبێتەوە.