خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان خشتەیەکی نوێی موچەی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردوە کە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی تێدایە کە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

لیستی دابەشكردنی مووچە بەم شێوەیەیە

ڕۆژی یەك شەممە 16/ 6 / 2019
وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی

ڕۆژی دوو شەممە 17/ 6 / 2019
وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان 
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم

ڕۆژی سێ شەممە 18/ 6 / 2019
ئەنجوومەنی ئاسایش
دەزگای گشتی ئاسایش 
هێزەكانی زێرەڤانی 
هێزی بەرگریی فریاكەوتن

ڕۆژی چوار شەممە 19/ 6/ 2019
وەزارەتی شارەوانی‌ و گەشتوگوزار
وەزارەتی كشتوكاڵ
وەزارەتی كارەبا 
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن
دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی 
دەستەی مافی مرۆڤ 
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاكی 
دەستەی ژینگه
دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای گشتی كاروباری مین

ڕۆژی پێنج شەممە 20/ 6/ 2019
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
سەرۆكایەتی هەرێم
سەرۆكایەتی پەرلەمان 
ئەنجوومەنی وەزیران



ئه‌م بابه‌ته ‌5598 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:46:12/06/2019