خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵات کۆمسای ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.
کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوەو هەوادارانی وەسفی جوانییەکەی دەکەن و دەڵێن ڕۆژ بەرۆژ سەرنجڕاکێشتر دەردەکەوێت.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.