ئەمڕۆ چوارشەممە میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمەریکا سزای کۆمپانیایەکی ئێرانی داوە کە بارەگاکەی لە عیراقە.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزای نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت و سزاكه كۆمپانیایه‌ك و دوو كه‌سایه‌تی ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، كه وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌نده بۆ سزادانی وڵات و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گه‌مارۆ ده‌درێن، دوو كه‌سی تری ئێرانی سزاداوه.
هاوکات، ئه‌مریكا بەبێ ناوهێنانی كۆمپانیا ئێرانییەکە سزایداوە كه باره‌گاكه‌ی له عیراقه.
سزاکانی ئێران دوای ئەوە دێت کە بە فەرمی واشنتۆن سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە و لە بەرامبەریشدا وەکو کاردانەوەی ئەو بڕیارە تاران هێزی ناوەندی ئەمەریکای لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستە لیستی تیرۆرەوە.