هەرێم: لەلایەن تورکیاوە بەنزینخانەیەک بۆردومانکرا

فڕۆکەکانی تورکیا ڕێگای سەرەکی نێوان دهۆک و ئامێدییان بۆردوومانکرد و بەنزیخانەیەکیش بەهۆیەوە سووتا.

بەپێی زانیارییەکان، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی حوزه‌یران، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌ بەنزینخانه‌ی ئامێدی بۆردومان كرراوە کە نزیکە لە لقی ١٨ی پارتییەوە و ٥٠٠ مەتر لە سەنتەری قەزای ئامێدییەوە دوورە.

هاوکات بوردومانەکە زیاینی گیانی نەبووەو له‌ئێستاشدا فڕۆكه‌كانی توركیا به‌ نزمی به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌فڕن.


ئه‌م بابه‌ته ‌572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:55:12/06/2019