وێنە.. رەیهانە چەند وێنەیەکی وروژێنەری خۆی بڵاودەکاتەوە

ئەستێرەی جیهانی گۆرانی و نواندن و دیزاینەری جلوبەرگ رەیهانە چەند وێنەیەکی وروژێنەری نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکان، لەلایەکەوە لەبەر مۆدیلی جلوبەرگەکەی، لەلایەکی تریشەوە وێنەکانی ئەم ئەستێرەیە وروژێنەرن.

رەیهانە فێنتی لە سالێ ١٩٨٨ لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣  ەوە دەستی بەگۆرانی وتن کردووە کە ئەو دەمە لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد.

رەیهانە کە هاوکات دەوری ئەکتەریشی بینیووە، بەدەیان خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە، لەسالی ٢٠١٢ وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهان هەڵبژێردراوە.

لەم ماوەیەی دواییدا دوای چیرۆکێکی خۆشەویستی لەگەڵ ملیاردێرێکی سعودی، ریانە هەواڵی جیابوونەوەی خۆی راگەیاند، هەرچەندە ناوبەناو ئەو وێنانەی سەرلەنوێ بلآودەکرێتەوە. 



PM:10:19:12/06/2019