هەواڵی رێکەوتنی بەرشەلۆنەو گریزمان بڵاودەبێتەوە


بەرپرسێکی گەورەی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی رێکەوتنی نێوان گریزمان ویانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت ماوەیەکی زۆرە ئەو دوو لایەنە رێکەوتوون.
بەڕێوەبەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی رایدەگەیەنێت، لە کۆتایدا گریزمان دەبێتە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەو  ئەو یاریزانەو ئیدارەی ئەو یانەیە لە مانگی سێی رابردووەوە رێکەوتنیان کردووە.
دەشڵێت رێکەوتنەکە بەشێوەیەک کراوە، یانەی بەرشەلۆنە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی گریزمان بە ئاتلەتیکۆ مەدرید بدات ئەگەر یانەکە رێگری لە چونی کرد، کە نرخەکە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیە.
گریزمان دوای تەوابوونی یارییەکانی ئەم وەرزە، بڕیاریدا چیتر یاری بۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید نەکاتەوە.




PM:10:57:12/06/2019