ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابەزینێکی دیکەی تۆمار کرد و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له خوار 61 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 13 ی حوزه‌یران، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 60 دۆلار و 61 سه‌نته، له كاتێكدا دوێنێ به 61 دۆلار و 21 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 51 دۆلار و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.