پارتی ناوی کاندیدەکانی بۆ وەزارەتەکان یەکلایی دەکاتەوە

بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند" خەریکی ئامادەکارییە بۆ دیاریکردنی ناوی وەزیرەکان و بە زووترین کات ناوی کاندیدەکان بۆ وەزارەتەکان یەکلایی دەکاتەوە".
 
بەختیار حەیدەر، بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی پارتی بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە" بڕیار لەناو پارتیدا مەرکەزییە، بۆیە بەزووترین کات پارتی ئامادەیە بۆ ئەوەی ناوی وەزیرەکان پێشکەش بکات کە بەشێکیان بەپێی پسپۆڕی و بەشێکیشیان بەپێی ئەزموون پێشکەش دەکرێن".
 
بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی پارتی، ڕوونیشی کردەوە کە لە کۆتاییدا دەبێت سەرۆک بارزانی ڕەزامەندی لەسەر ناوەکان هەبێت، وتیشی: ”لایەنی بەشداربوو لە پرۆسەکە پەراوێز ناخرێن، سکرتیری پەرلەمان بۆ تورکمان بووە، پێکھاتەکانی دیکەش پشکیان دەبێت بۆ ئەوەی پۆستی دیکە بدرێت بە تورکمان، ئەوە لێژنەی تایبەت بڕیاری لێ دەدات".
 
مەسرور بارزانی دوێنێ سێشەممە ١٢ی حوزەیران، لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە راسپێردرا لە ماوەی مانگێکدا کابینە وەزارییەکەی پێکبهێنێت.



PM:03:00:13/06/2019