بڕیارە هەفتەی داهاتوو مه‌سروور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ببێته‌وه.
مستەفا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی لەبارەی دیاریكردنی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان، به میدیای فه‌رمیی پارتی ڕایگه‌یاند "ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زاری، لای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له كاتی سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی بۆ لای یه‌كێتی ڕاده‌ستی نه‌كرێت، ئه‌وه حه‌تمه‌ن له ماوه‌ی سێ بۆ چوار ڕۆژی دوواتر ناوی كاندیدانی یه‌كێتی ڕاده‌ستی دەکرێت."
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی وتیشی: "من پێم وایه پێش ڕۆژی 12ی مانگی ئاینده کە بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌به‌رده‌م ڕاسپێردراوی پێكهێنانی حكوومه‌تدایە، حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕادەگه‌یه‌نێت، چونكه زۆربەی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر كراون".
هاوکات دیاری حوسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ئاماژەی بەوەکردووە، "ڕێکكه‌وتنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باش به‌ره‌و پێشه‌وه چوون، له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا مه‌سروور بارزانی سه‌ردانی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه بڕیاریان داوه لە كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تدا به‌شداری بكه‌ن".
لەبارەی دیاریكردنی كاندیدانی پارتی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان، دیاری حوسێن وتی: "پارتی كاندیدەکانی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان دیاری كردووه و مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هه‌ر بڕیارێك بدەن، وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌ركات پێویستی كرد ناوه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین و ڕاده‌ستی كاك مهسرووریان ده‌كه‌ین".
چالاك موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی بۆ لای گۆڕان، بۆ گفتوگۆكردنه دەربارهی پته‌وتركردنی پێوه‌ندیی بزووتننه‌وه‌ی گۆڕان و حكومه‌تی نوێی هه‌رێمه و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوی كاندیدەکانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت دیاری بكات، تاوه‌كو ڕاسپێردراوی پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌رچاوڕوونیی هه‌بێت له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت".
به‌رپرسه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وتیشی "به‌فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوی كاندیدەکانی بۆ كابینه‌ی نوێ دیاری نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ركات مه‌سروور بارزانی، داوای كاندیدمان لێ بكات، ئاماده‌ین و نایه‌ڵین یه‌ك ده‌قه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاوه‌ستێت و ناوه‌كانی ڕاده‌ست ده‌كه‌ین".
ڕۆژی 12-6ی ئه‌م مانگه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەرسوومی سه‌رۆكایه‌تیی بۆ مه‌سروور بارزانی ده‌ركرد و ڕایسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت