ڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی خان لاسایی ئەم گۆرانیبێژە دەکاتەوە

خانمە دەنگ خۆش و قەشەنگ، ژاکان حەمە عەلی خان بەدەنگێکی هێواش لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا لاسایی گۆرانیەکی هەڵویست دەکاتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ژاکان حەمە عەلی خان لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیدا لەبەرخۆیەوە گۆرانیەکی هەڵوێست محەمەد دەڵێتەوە کە لە فلمی پەیکەری دڵدا وتوویەتی، ئەو ڤیدیۆیەش بۆتە راکێشانی سەرنجی هەوادارانی.

ئەو خانمە هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێکە و پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کچەکەی ناوناوە" زەنێ".

کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.





AM:10:55:14/06/2019