تورکیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەهیچ شێوەیەک لەكڕینی سیستمی مووشەكی ئێس 400ی روسی  پاشگەزنابێتەوە.

مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركی هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ئیدارەی كۆشكی سپی سزای زیاتر بەسەر تورکیا بسەپێنێت ئەنكەرە وەڵامی دەبێت.

لەبارەی بەپەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی وەزیری دەرەوەی توركیا وتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدەستپێشخەریەكدا بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پادشای سعودیە كردووە و ئامادەیی خۆشی دەربڕیوە بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە.

سووربوونی ئەنكەرە لەسەر كڕینی سیستمی ئێس 400ی روسی لەكاتێكدایە لەچەند ڕۆژی رابردوودا سەرۆك كۆماری توركیا تەئیكیدیکردەوە لەسەر كۆتایی هاتنی ئەو بابەتەو رایگەیاند ناڵێن ئەو سیستمە دەكڕین بەڵكو دەڵێن كڕیومانە، چونكە رێكەوتن كراوە و هەموو شتێك كۆتایی هاتووە.

ناکۆکییەکانی ئەمریکاو تورکیا لەسەر دۆسیەی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسیا تادێت زیاتر دەبن و دوای ئەوەی ئەمریکا ھەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا کرد ئەگەر سوربێت لەسەر کڕینی سیستمەکە.


PM:06:48:14/06/2019