لە چاوپێکەوتنێکدا، خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەر، کریستاڵ چەند پارچەیەک
لە گۆرانی " وەیش وەیش " دەڵێتەوە کە لەکاتی خۆیدا ناوبانگێکی زۆری
پێدەرکرد.
لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی کریستاڵ بلآوکراوەتەوە کە
بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی، کریستاڵ لەو گرتە ڤیدیۆیەدا گۆرانی "
وەیش وەیش " دەڵێتەوە.
كریستاڵ له دایكبووی شاری سلێمانیه و دەرچووی
پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، کریستاڵ ئەگەرچی سەرەتا بە کاری نواندن دەستی
پێکرد، بەڵام دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و ناوی ڕاستەقینەی
کانیاوە.
کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری
کردووەو وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان.