مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ چهند پرسێك و كۆدهبێتهوه بهپێی میدیاكانی ئهو حزبهكهش بابهتی سهرهكی كۆبوونهوهكه پرسی كهركوكه
ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیران، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند وردەکارییەکی تایبەت بەسەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسول عەلی- جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لەكۆبونەوەدایە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لەو كۆبونەوەیەدا كەلەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی پرسی پارێزگاری كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا بڕیاردەدرێت بەپێكهێنانی لیژنەیەك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ كۆبونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی- ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكاتی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەیدا بۆ شاری سلێمانی كە بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەنجامی دەدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە 8 مانگ زیاترە خولی پێنجەمی پەرلەمان ئەنجامدراوە، بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم پێکنەهێنراوە.