میدیا عێراقیەکان ناوی به‌شێك له كاندیدی لایه‌نه‌كان بۆ پۆستی وه‌زاره‌ت له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراده‌كەن و بەگوێرەی زانیاریەکان ئاشتی هەورامی لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.
ماڵپه‌ڕی "به‌غداد ئه‌لیوم" بڵاویکردۆتەوەمه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ناوی كاندیدی لایه‌نه‌كان بۆ پۆسته وزارییه‌كان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی.
ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە هه‌ریه‌ك له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ و ئاشتی هه‌ورامی بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كاندیدن، هاوکات جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نزیكه له‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها نه‌وزاد هادی پارێزگاری ئێستای هه‌ولێر كاندیدی پارتییه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی كاره‌با و فرسه‌ت سۆفی-یش بۆ وه‌زاره‌تی داد.
ماڵپه‌ڕەکە روونیكردۆته‌وه، كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كاندیده بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.