وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگهێشت دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵوێستی بەریتانیا لەسەر هێرشەکەی کەنداوی عومان باڵیۆزی ئەو وڵاتەیان لە تاران بانگهێشت کرد.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە،  بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی بەریتانیایان لە وڵاتەکە کردووەو رەخنەی تووندیان لە هەڵوێستی بەریتانیا گرتووە لەبارەی هێرشەکەی سەر کەنداوی عومان. 

بەرپرسانی وەزارەتەکە بە باڵیۆزی بەریتانیایان راگەیاندووە کە "جگە لە بەریتانیا هیچ وڵاتێکی دیکە پاڵپشتی لەو تۆمەتە نەکردووە ئەمریکا داویەتییە پاڵ تاران". 

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی هەینی جیریمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی نیمچەدڵنیایە لەوەی کە سوپای پاسداران لە پشت هێرشەکەی رۆژی پێنجشەممەی کەنداوی عومانەوەیە. 


PM:11:14:15/06/2019