مەسرور بارزانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆبوونەوەدایە

کەمێک پێش ئێستا مەسروور بارزانی، راسپیردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە مەکتەبی سیاسی پارتی و  کۆبوونەوەکەیان دەستیپێکرد. 

لە کاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیران، مەسروور بارزانی راسپیردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە مەکتەبی سیاسی پارتی و دەستیان کرد بە کۆبوونەوە بەمەبەستی  تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەکەی.

بڕیارە مەسروور بارزانی و شاندی یاوەری، لەم هەفتەیەدا سەردانی سلێمانیبکات و لەگەڵ یەکێتی و بزووتنەوەی گۆران بۆ هەمان مەبەست کۆببێتەوە.



AM:10:20:16/06/2019