میسی باسی یەکەم شکستیان دەکات لە کۆپا ئەمریکا


میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، لە پاش شکستەکەی بەرامبەر بە کۆڵۆمبیا ٢-٠ لە دەستپێکی یارییەکانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩، قسە بۆ میدیاکان دەکات و رایدەگەیەنێت خۆمان بە دەستەوە نادەین.
میسی دەڵێت:' سەرەڕای خراپی ئەنجامی یاریەکەو دۆڕانمان ٢-٠، بەڵام ئێمە باش یاریمان کرد، نابێت خۆمان بە دەستەوە بدەین و دەبێت بەردەوام بین.
هەروەها دەڵێت:" دڵتەنگم بەم شکستە، بەڵام زەوی یاریگاکەش خراپ بوو، هەرچەندە ئەمە بیانویەک نیە، ئێمە سەرەتاییەکی خراپمان دەستپێکرد.
پاشان وتی' خۆمان لەژێر کاریگەری ئەم شکستە ناهێڵینەوەو  بۆ یاری پاراگوایی بە بەهێزی دەچینە یاریەکەو ئەم یاریزانانەش ئامادەن بۆ هەموو بەرەنگارییەک کە رووبەڕوومان بێتەوە.



PM:12:02:16/06/2019