مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەت رایگەیاند، هەوڵ دەدەن بەر لە وادەی یاسایی، لیستی کابینەی نوێ پێشکەش بە پەڕلەمان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ و لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە و تەنها سی ڤی کاندیدەکان وەردەگرن و گفتوگۆی لەسەر دەکەن".
وتیشی، هەوڵ دەدەن بەر لە وادەی یاسایی، لیستی کابینەی نوێ پێشکەش بە پەڕلەمان بکەنم هاوکات بە پێویستیشیزانی ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حکوومەت، کاندیدەکانیان ئەو بنەمایانەیان تێدا بێت کە بتوانن ببن بە وەزیر.
مەسرور بارزانی راشیگەیاند"لە دوو رۆژی داهاتوو، سەردانی سلێمانی دەکەین و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبینەوە".
بڕیاره لە دوو رۆژی داهاتوودا، مەسرور بارزانی سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆران كۆببێته‌وه و دواتر سه‌ردانی ئەو لایەنانەی دیكه‌ش بكات كه به‌شداریی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن، ئەمڕۆش یەکەم سەردانی بۆلای پارتی دەستپێکرد.
رۆژی 11/6/2019 مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ناوزه‌د كرا و رۆژی دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپێردرا.