دادگای سلێمانی دۆسیەی تۆمەتبارکردنی قادر حەمەجانی دواخست

بیست و پێنجەمین دانیشتنی دادگای سلێمانی لەسەر دۆسیەی تۆمەتبارکردنی قادر حەمەجان، سەرۆکی پێشوتری شارەوانی سلێمانی بە گەندەڵی بەڕێوەچوو و بە مەبەستی وەرگرتنی ڕای پسپۆڕی تایبەت لە دۆسیەکەدا دادوەر دانیشتنەکەی بۆ ڕۆژی ١٨ ئەیلولی ئەمساڵ دواخست. 
        
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی دانیشتنێکی تری دادگا لەسەر دۆسیەی سکاڵای دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی لە سەر گەندەڵیەکانی شارەوانی سلێمانی لە سەردەمی بەرپرسیارێتی قادر حەمەجاندا ئەنجامدراوە بەڕێوەچوو.    

 لە دانیشتنەکەدا ھەریەک  لە جەلالی سام ئاغا سەرۆکی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی بە سیفەتی سکاڵاکارو قادر حەمەجان سەرۆکی پێشوتری شارەوانی سلێمانی بە سیفەتی تۆمەتبار بە گەندەڵی ئامادەبوون، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕای پسپۆڕی تایبەت لە دۆسیەکەدا دادوەر دانیشتنەکەی بۆ ڕۆژی ١٨ ئەیلولی ئەمساڵ دواخست. 

زیاتر لە ١٠ ساڵە دۆسیەی گەندەڵیەکانی شارەوانی سلێمانی لە دادگا یەکلا نەکراوەتەوە و تا ئێستا ٢٥ دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەکە ئەنجامدراوە.


PM:05:50:16/06/2019