بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە بەهۆی نۆژەنکردنەوە و داخستنی شەقامی حەمدی كە دەكەوێتە ناوەندی شاری سلێمانیەوە.
شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتوە ڕایگەیاند،" ئاگاداری ھاوڵاتیان و شۆفێران دەكەین ڕۆژانی دوشەممە و سێ شەممە ڕێكەوتی 17-18-6-2019 بەمەبەستی قیرتاوكردنی شەقامی حەمدی ناسراو بە شەقامی (قەنات) دادەخرێت تاکو بەتەواوی شەقامەكە نۆژەن دەكرێتەوە، هەربۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین كە ئەوشەقامە بەكارنەھینن".
ئەمەش لەکاتیکدایە، شەقامی حەمدی یەکێکە لەو شەقامانەی سەنتەری سلێمانی کە فشارێکی زۆری ئۆتۆمبێلی لەسەرە و لە ئێستاشدا شارەوانی دەستی کردوە بە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە.