پۆلیسی راپه‌رین ڕایگەیاند، له‌ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ ته‌قه له گه‌نجێك ده‌كرێت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە وینەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە" ئەمشەو کاتژمێر 11:15 خولەک لە ناو بازاڕی قەڵادزێ هاوڵاتیەک بەناوی ( ح . ح . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی 1988 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی هەنارۆک بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لەلایەن کەسێکەوە لەناو بازاڕ بەچەک تەقەی لێکراوە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینکەی گیانی لەدەستدا".
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوایی ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.