مەسرور بارزانی سەردانی لایەنەکان دەکات لە سلێمانی

پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 17 حوزەیران سەرۆکوەزیرانی راسپێرداو بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ هەر یەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و سۆسیالیست کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، شاندی پارتی پێكهاتوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ (مه‌سرور بارزانی، شه‌عبان چالی، هێمن هه‌ورامی، ئومێد خۆشناو، فرسه‌ت سۆفی) و شاندی یه‌كێتیش بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ (عیماد ئه‌حمه‌د، ره‌فعه‌ت عەبدوڵا، لاهور شێخ جه‌نگی، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، عەدنانی حه‌مه‌ی مینا).

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی نزیک پارتی، کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێرداو بۆ پێکهێنانی حکومەت وەک کۆبوونەوەی رۆژی رابردووی لەگەڵ پارتی، زیاتر کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییە و تەنها داوای سیڤی وەزیر و بەربژێرەکان بۆ پۆستە حکومییەکان دەکات، ئەمەش لەکاتێکدا کە لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت رێککەوتنی سیاسیان لەنێوان خۆیاندا کردووە، واتە بەشێک لە کارەکانی مەسروور بارزانی کۆتاییهاتووە.

ڕۆژی 12ی حوزه‌یران مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا.



AM:09:40:17/06/2019