کوردێک کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو و بڕیار بوو ئەمڕۆ حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لەسێدارە نەدرا.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڕیار بوو کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزهیرانی 2019، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی عرفان حەیدەریان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ بکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند" دوو هاووڵاتیی كورد، بە هۆی دەمەقاڵێ تووشی شەڕ بوون و لە ئاكامدا، عیرفان حەیدەریان بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر ئارمان زارع و پێش لە گەیشتن بە نەخۆشخانە، ئەو هاووڵاتییە كوردە، گیانی لەدەست دابوو".
تاوانبارعریفان کە ئێستا تەمەنی 27 ساڵە، 10 ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی ئارمان زارعی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
ئەم سەرچاوەیە دە