پاسپۆرتی سلێمانی لەڕێگەی (تیم مۆبایل)وە سەردانی نەخۆش دەکەن

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو هاوڵاتییانەی بەهۆی باری تەندروستییەوە ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بكەن لە ڕێگەی تیمی تایبەت دەنێرێتە لای ئەو هاووڵاتییانیە دەیانەوێت پاسپۆرت دەربكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕێگەی هەژماری تایبەتیەوە لە فەیسبوک رایگەیاند" كە لە رێگەی (تیم مۆبایل)، ڕۆژانە خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش بەو هاووڵاتیانە دەکرێت کە نەخۆشی سەرجێگە و پەککەوتەن و ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت بکەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە رێگەی (تیم مۆبایل)ەوە سەرجەم کاروباری پێدان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ ئەو هاووڵاتییانە جێبەجێ دەکرێت.



AM:11:18:17/06/2019