دینا لەگەڵ براکەی دەردەکەوێت

خانمە هونەرمەندی شاری ڕانیە (دینا) وێنەیەکی خۆی لەگەڵ گەنجێک بڵاوکردەوە بووە جێی پرسیار لای هەوادارانی.

دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سناپچات وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە لە ئۆتۆمبیلێکدایە لەگەڵ کورێک لەسەری نوسیووە" چەند هیلاکە توخوا.. برا جوانەکەم".

دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمارکراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆکلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوکردەوە.



PM:12:38:17/06/2019